explain-icon

Explanação

پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ئەو دوو شتەى: کە یەکێکیان چوونە بەهەشت واجب دەکات، وئەوی تریان چوونە دۆزەخ واجب دەکات؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە : ئەو شتەى دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت ئەوەیە مرۆڤ بمرێت لەکاتێکدا بەتەنها خواى گەورەی پەرستبێت وهیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت، وئەو شتەى چوونە دۆزەخ واجب دەکات ئەوەیە مرۆڤ بمرێت لەکاتێکدا هاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت، کەسێک یان شتێکی کردووە بە هاوبەش و هاوتا بۆ خواى گەورە لە خودایەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو و سیفەتەکانى.

explain-icon

Das notas do Hadith

  • فەزڵ وپلەوپایەى تەوحید وهەرکەسێک بە ئیمانداری بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ الله بڕیار نەدابێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
  • مەترسی شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله، وهەرکەسێک بمرێت لەکاتێکدا هاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە.
  • تاوانبارە موەحیدەکان -یەک خوا پەرستەکان- لە ژێر ویستی خواى گەورەن ئەگەر بیەوێت سزایان دەدات وئەگەر بیەوێت لێیان خۆشدەبێت، پاشان چارەنووسیان بەرەو بەهەشتە.