دایكی ئیمانداران (عائیشە) -ڕەزای خوای لێبێت- باسی هەندێك لە ڕەوشتەكانی پێغەمبەرمان بۆ دەكات -صلى اللە علیە وسلم-، لەو ڕەوشتانەیش: ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانترینیانی هەڵدەبژارد؛ ئەگەر ئاسانترەكە گوناهی تێدا نەبووایە، ئەگەر بەم شێوەیە بووایە ئەوا دوورترین كەس بوو لێی ولەم حاڵەتەدا قورسترینی هەڵدەبژارد. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆ نەفسی خۆی تۆڵەی نەدەسەندەوە، بەڵكو چاوپۆشی دەكرد ولێبووردە بوو دەرهەق بە مافەكانی؛ مەگەر سنورێک لە سنورەکانی الله پێشێل بکرایە ئەو كاتە لەپێناو الله تۆڵەی دەسەندەوە، وتوندترین كەس بوو لە توڕەییدا لە پێناو خوای گەورە.