شیکردنەوەى فەرموودەکە: عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات لەم فەرموودەیەدا کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە خواردنی شیرین بوو لە نێویانیشدا هەنگوین، بۆیە ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە وماچیانی دەکرد بە بێ جیماع کردن، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد -ڕەزاى خواى لێبێت-، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە، عائیشە پرسیاری سەبارەت بە ئەمە کرد، وبۆی دەرکەوت کە ئافرەتێکی خزمی حەفسە کوندەیەکی پێستی بچووکی پێداوە کە هەنگوینی تێدایە، هەندێک بەشی دادەنا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش لێی دەخواردەوە، ئەمە بووە هۆی ئەوەى عائیشە تووشی غیرەتکردن بێت -ڕەزاى خواى لێبێت-، ولەگەڵ سەودە وسەفیە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لایان؛ پرسیاری لێبکەن ئایا مەغافیری* خواردووە؟، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی نەدەکرد بۆنی ناخۆشی لێوە بێت، پاش ئەوەى وایان ووت کاتێک -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ لای حەفسە وهەنگوینی پێیدا بەڵام ڕەتی کردەوە بیخوات، ولە گێڕانەوەیەکدا: سوێندی خوارد لەسەر ئەوەى جارێکی تر هەنگوین نەخوات. وجیاوازی هەیە لە نێوان گێڕانەوەکان سەبارەت بە ئەو ئافرەتەى هەنگوینی دا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتراوە: لە لای زەینەب ئەم هەنگوینەى خوارد، ووتراوە: یان لە لای سەودە، ولای هەندێک زانایان ئەوە پەسەندە کە خواردنی هەنگوینەکە لای زەینەب بووە، وئەوەى پیلانەى دانا لەگەڵ عائیشە؛ حەفسە بوو، وهەندێک زانایان دەڵێن لەوەیە جیاوازى گێڕانەوەکان ئاماژە بێت بۆئەوەى زیاتر لە یەک ڕووداو هاوشێوەی ئەمە ڕوویاندا بێت. *(مەغافیر: وەکو گەزۆ وایە بەڵام بۆنی ناخۆشە لە دەمدا)