لە ئيبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا؛ پیاوێکی بینی کە وەستا بوو، ووتیان: ئەمە ئەبو ئیسرائیلە نەزری کردووە بەوەى کە لە ژێر خۆر بوەستێـت ودانەنیشێت، وخۆی لە سێبەر دوور بکاتەوە، وقسە نەکات، وڕۆژوو بگرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «فەرمانی پێبکەن بۆئەوەى قسە بکات، وسێبەرێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، ودابنیشێت، وڕۆژووەکەى تەواو بکات». صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم هاوەڵە نەزری کردبوو بەوەى واز لە قسەکردن وخواردن وخواردنەوە بهێنێت (ڕۆژوو بگرێت) ولە ژێر خۆردا بوەستێت ولە ژێر سێبەر دانەنیشێت، ئەمیش ئازاردانى نەفسی تێدایە ونەزرێکی حەرامکراوە لە شەریعەتدا بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکرد لەسەر ئەم کردەوانەى، بەڵام فەرمانى پێیکرد بەوەى ڕۆژووەکەى تەواو بکات چونکە پەرستنێکی ڕێگەپێدراو ودروستە لە شەریعەتدا، بۆیە ئەگەر نەزرێک بۆ ئەنجامدانى لەسەر پەرستنێکی ڕێگەپێدراو بێت لە شەریعەتدا ئەوا دەبێت جێبەجێی بکات، بەڵام ئەگەر نەزرەکە بۆ کردنی کردەوەیەک بێت کە ڕێگەپێدراو نەبێت لە شەریعەتدا ئەوا نابێت جێبەجێی بکات.