ئەبو سەعلەبە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەی کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەوان تاقیکراونەتەوە بە نیشتەجێبوونی ئەهلی کتێب لەگەڵیان، ومەبەستی جولەکە یان نەسڕانیەکانە، وپرسیاری کرد ئایا دروستە لە پەرداخ ودەفرەکانیان خواردن وخواردنەوە بخورێت چونکە گومان لە پیس بوونیان هەیە؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەتوای ئەوەی دا کە دروستە، بەڵام مەرجەکەی ئەوەیە کە: 1/ جام وقاپی تر نەبێت. 2/بیانشۆن. وئەبو سەعلەبە باسی ئەوەی کرد ئەوان لە شوێنێک نیشتەجێن کە ڕاوی تێدا دەکرێت، وئەو بە تیروکەوانەی خۆی وبە سەگە فێرکراوەکەی ڕاو دەکات لە گەڵ ڕەچاوکردنی ئادابەکانی ڕاوکردن، وجاری وایە بە سەگی فێرنەکراو ڕاو دەکات، بۆیە پرسیاری کرد ئایا کام لەم جۆرە ڕاوکردنانە بەم کەرەستانەوە دروستە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەتوای بۆ دا ئەوەی کە ڕاوی کردووە بە کەرەستەی خۆی (بە تیروکەوان وهتد) ئەوا دروستە، بە مەرجێک کە ناوی خودا بهێنێت لە کاتى وەشاندنی تیرەکە (یان لە کاتى تەقاندنی ئامێری ڕاوکردنەکە)، بەڵام ئەوەی سەگە فێرکراوانەی ڕاوی دەکەن ودەیهێنن ئەگەر ناوی خودا هێنرا بێت لە کاتی وەشاندنی تیرەکە (ئامێری ڕاوکردنەکە) ئەوا حەڵاڵە، بەڵام ئەو سەگەی کە فێرنەکراوە؛ دروست نییە خواردن لەو گۆشتەی کە ڕاوی کردووە مەگەر بە زیندوویەتی ڕاوەکەی هێنا بێت بۆیە لەم کاتەدا دروستە کە بە شێوەیەکی شەرعی سەری ببڕێت وبیخوات.