عەدی کوڕی حاتم -ڕەزای خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ڕاوکردنی سەگە فێرکراوەکان، کە خاوەنەکەیان فێری ڕاوکردنی کردوون، پێی فەرموو: ئەوەى گرتیان بیخۆ ئەگەر لە کاتی ناردنی سەگەکەدا ناوی خودات هێنا ئەگەر سەگی تر جگە لە سەگەکانى خۆت بەشدارنەبوو لەگەڵیان لە ڕاوەکەدا، ئەگەر سەگێکی تری لەگەڵدا بوو ئەوا ڕاوەکە مەخۆ چونکە تۆ ناوی خودا هێنا لەسەر سەگەکەى خۆت وناوی خودات نەهێنا لەسەر سەگەکەى تر، وبە هەمان شێوە ئەگەر ڕمت وەشاند وبەر لاشەی ئاژەڵەکە کەوت وکونی کرد وخوێنی لێوە دەرچوو بیخۆ بەمەرجێک ناوی خودات هێنا بێت، بەڵام ئەگەر بە شوێنێکی تری ڕمەکە لێیدا ئەوە وەکو ئەو وایە بە دار یان بەرد لێی درابێت وئاژەڵەکە کوژرا بێت ولێرەدا وەکو سەربڕاو نییە بۆیە گۆشتەکەى حەڵاڵ نییە ومەیخۆ چونکە لێرەدا بە لێدان مردووە وەکو ئەوەیە کەوتبێتە خوارەوە لە شوێنێک یان بە لێدان یان بە قۆچلێدان مردبێت، وئەگەر سەگەکەى نارد وبینی ڕاوەکە زیندووە سەگەکان نەیان کوشتبوو ئەوا پێویستە سەری ببڕێـت لەو کاتەدا وحەڵاڵ دەبێت ئەگەرچیش سەگێکی تر بەشداری کردبێت لە دۆزینەوەى، وپرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ڕاوکردن بە وەشاندنی تیر ئەگەر ناوی خودای هێنا؛ فەرمانى پێیکرد ئەوەى پێکای با بیخوات ئەگەر ڕۆژێک یان دووان نێچیرەکەى دۆزیەوە وتەنها شوێنەواری تیرەکەى بەسەرەوە بوو ئەوا دروستە بیخوات بەڵام ئەگەر خنکا بوو لە ئاودا ئەوا نابێت بیخوات چونکە نازانێت ئایا بەهۆی ئاوەکەوە مردووە یان بەهۆی تیرەکەوە.