شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر ڕاوچی تیرەکەی وەشاند یان هەرشتێکی تر کە حوکمی تیری هەبێت، وتیرەکە ڕاوەکەى پێکا وپاشان ڕاوەکە لە پێش چاوی ڕاوچیەکە نەما، وپاش ماوەیەکی تر دۆزیەوە، وهیچ شوێنەوارێکی کوشتنی لەسەر نەبینی جگە لە شوێنەواری تیرەکەى نەبێت؛ ئەوا دەتوانێت گۆشتەکەى بخوات ئەگەر پیس وبۆگەن نەبوو بێت؛ چونکە ئەگەر بۆگەن بێت لە شتە پیسەکانە وخواردنی حەرامە، وزیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت ئەگەر لێی بخوات.