لە حەسەنەوە فەرمووی: جوندوب کوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- لەم مزگەوتەدا هەواڵی پێداین، وە هەموو قسەکانیمان لەبیرە وهیچمان لەیاد نەکردووە لەو کاتەوەی هەواڵی پێداوین، وە گومانمان نییە لە ڕاستگۆیی جوندوب ودرۆ ناکات بەدەم پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «لە ئوممەتانی پێش ئێوە کەسێک هەبوو برینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت، وکردی بە برینەکەی دەستیدا، وخوێنی بەربوو، وەفاتی کرد ومرد، الله فەرمووی: بەندەکەم ئارامی نەگرت وخۆی تیابرد، وبەهەشتم لەسەر حەرام کرد». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێداوین کە لە ئوممەتانی پێش ئێمە کەسێک هەبوو وبرینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت ودەستی پێ بڕی وهەوڵی خۆ کوشتنی دا، وخوێنی دەستی نەوەستایەوە و وەفاتی کرد، الله -تعالی- فەرمووی: بەندەکەم ئارامی نەگرت وخۆی تیابرد، بۆیە بەهەشتم لەسەر حەرام کرد.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەزڵ وگەورەیی ئارام گرتن لەسەر ناڕەحەتییەکان، وازهێنان لە بێزاری دەربڕین لەسەر ناڕەحەتییەکان بۆئەوەی نەبێتە هۆکاری توشبوون بە شتانێکی سەختتر.
  • باسی ئوممەتانی پێش خۆمان خێر وپەندی تێدایە بۆ ئێمە.
  • ئیبن حەجەر دەڵێت: لەم فەرموودەیەدا سوودی ئەوەی تێدایە کە دەبێت لە سنووری مافی الله ڕابوەستین، وئاماژەیە بۆ ڕەحمەتی الله بە بەندەکان كە حەرامی کردووە لەسەریان خۆیان بكوژن چونكە نەفس موڵکی الله یە وبەس.
  • حەرامبوونی ئەو هۆکارانەی خەڵک تووشی خۆكوشتن دەكەن، وهەڕەشەی توند لەسەری.
  • ئیبن حەجەر دەڵێت: لەم فەرموودەیەدا دیارە ئەو کەسەی چەقۆکەی کردووە بە برینەکەیدا ویستی خۆکوژی بووە؛ نەک ویستی چارەسەر بووبێت لەم كارە چونكە زۆر جار گومان وایە سوودی لێوەردەگیرێت.