پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە بەهەشتدا شوێنێك هەیە خەڵكی تێیدا كۆ دەبنەوە، كڕین وفرۆشتنی تێدا نییە وئەوەی بیانەوێت تێیدا دەیبەن بۆ خۆیان، هەموو هەفتەیەك دەچن بۆ ئەو شوێنە، وبایەك هەڵدەكات لە باكوورەوە وكاریگەری دەبێت لەسەر ڕوو وجلەكانیان؛ بۆیە جوانتر دەبن، دەگەڕێنەوە بۆ لای خێزانەكانیان لە كاتێكدا ئەوانیش جوانیان زیادی كردووە، بە خێزانەكانیان دەڵێن: والله ئێوە جوانی وقەشەنگیتان لە پاش ئێمە زیادی كردووە، ئەوانیش بەهەمان شێوە دەڵێن: والله ئێوەیش هەروەها جوانی وقەشەنگیتان لە پاش ئێمە زیادی كردووە.