پیاوێك سكاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەی ئەو بە جوانی مامەڵە دەكات لەگەڵ چەند خزم وكەسێكی نزیكی بەڵام ئەوان بە پێچەوانەوەن؛ سەردانیان دەكات ودەچێت بۆ لایان بەڵام ئەوان پەیوەندی دەپچڕێنن، وچاكەكار و وەفادارە بەرامبەریان بە پێچەوانەوە ئەوان خراپەكارن وبەرامبەری وشكن وستەمی لێدەكەن، وئارامگرە لەسەریان ولێیان دەبوورێت بەڵام ئەوان دەرهەقی نەفامی دەكەن بە قسە وكردەوە، ئایا بەردەوام بێت لەسەر سەردانی كردنیان لەگەڵ ئەوەی باسكرا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەگەر بەو شێوەیە بیت كە باست كرد ئەوا تۆ سەرشۆڕ وڕسوایان دەكەیت لە نەفسی خۆیاندا، وەكو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت؛ بەهۆی زۆری چاكەكانت وخراپی وناشیرینی كردەوەكانیان، بەردەوام لەلایەن الله وە یارمەتیدەرت هەیە بەرامبەریان، وبەرگریت لێدەكات لەئاست ئازاریان ئەگەر تۆ بەردەوام بیت لەسەر چاكەكاریت لەگەڵیان بەو شێوەی باست كرد، وئەوان بەردەوام بن لەسەر خراپەكاریان بەرامبەرت.