explain-icon

شیکردنەوە

پرسیار لە (دایكی ئیمانداران) عائیشە كرا سەبارەت بە حاڵی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ماڵەكەیدا وخەریكی چی بوو؟ عائیشە ووتی: مرۆڤێك بوو هەروەكو مرۆڤەكانی تر، ئەوەی پیاوان دەیكەن لە ماڵەكانیاندا ئەویش ئەنجامی دەدا، خزمەتی خۆی وخێزانەكەی دەكرد؛ مەڕی دەدۆشی، وجلەكەی دەدوریەوە، ونەعلەكەی پینە دەكرد، وسەتڵەكەی چاك دەكرد، وئەگەر كاتی نوێژ بهاتایە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەچوو بۆ نوێژکردن بە بێ دواكەوتن.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئاماژەیە بۆ چاکەکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرامبەر خێزانەکانى و لەئەوپەڕی سادەییدا بوو.
  • کاروبارە دونیاییەکان نابێت ببنە هۆی سەرقاڵکردنی بەندە لە ئەنجامدانی نوێژ.
  • پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکانی دەپاراست وبەردەوام بوو لە ئەنجامدانیان لەسەرەتای کاتەکانیاندا.
  • ئیبن حەجەر دەڵێت: فەرموودەكە هاندانی تێدایە بۆ سادە بوون، ودووركەوتنەوە لە خۆبەگەورەزانین، وخزمەتكردنی خێزان لەلایەن پیاوەوە.