ئومەیمەی كچی روقەیقە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەو لەگەڵ كۆمەڵێك لە ئافرەتانی ئەنساڕ هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی بەیعەت پێبدەن لەسەر ئەوەی بە هیچ شێوەیەك هاوبەش بۆ خوای گەورە بڕیار نەدەن، ودزی نەكەن، وزیان نەكەن، وبە هیچ جۆرێك بوهتان وخیانەت نەكەن، ولە چاكەدا هەرگیز سەرپێچی نەكەن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەو شتانەی لە توانای ئێوەیدایە. ووتمان: خودا وپێغەمبەرەكەی بەڕەحمترن بەرامبەر بە ئێمە، وەرە با بەیعەتت پێبدەین ئەی پێغەمبەری خودا بە تەوقە كرنی دەست هەروەكو پیاوان، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من تەوقە لەگەڵ ئافرەتان ناكەم، بەڵكو قسە وبەیعەت وەرگرتنم لە سەد ئافرەت وەكو قسە وبەیعەت وەرگرتنمە لە یەك ئافرەت.