پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا نزاى کردووە لەسەر ئەو پیاوانەى خۆیان بە ئافرەتان دەچوێنن، ونزای کردووە لەسەر ئەو ئافرەتانەى خۆیان بە پیاوان دەچوێنن، نزای کردووە لەسەریان بە نەفرەت کردن ودوورکەوتنەوە لە ڕەحمەتی خواى گەورە، چونکە ئەمانە دروستکراو وبەدیهێنراوی خواى گەورە دەگۆڕن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە دەرکردنیان لە ماڵەکان وشارەکان ئەمیش بۆ دوورخستنەوەى شەڕ وخراپە وزیانیان لە خەڵکی، وبۆئەوەى ماڵەکان پاک وپارێزراو بن.