لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، بست بە بست، وباڵ بە باڵ، هەتا ئەگەر ئەوان بچنە ناو کونی زەبەوە-بزن مژەوە- ئێوەش شوێنیان دەکەون»، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ونەسڕانیەکان؟ فەرمووی: «ئەی کێ؟ (واتە: بەڵێ، ئەوان)». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حاڵی هەندێك خەڵك دەكات لە ئومەتەكەی ؛ لەپاش سەردەمی ئەو، ئەویش ئەوەیە شوێنی ڕێبازی جولەكە وگاوڕەكان دەكەون لە بیروباوەڕ وكردەوە وخوو وكلتوورەكانیان بەشێوەیەكی زۆر ورد ؛ بست بە بست، وباڵ بە باڵ، تەنانەت ئەگەر ئەوان بچنە نێو كونی زەبەوە-بزن مژە- ئەمانیش شوێنیان دەكەون.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نیشانەیەكە لە نیشانەكانی پێغەمبەرایەتی چونكە باسی شتێكی كرد پێش ئەوەی ڕووبدات ؛ وبەو شێوەیە ڕوویدا كە ئەو باسیكرد.
  • نەهی كردن لە خۆچواندنی مسوڵمانان بە كافرەكان، جا لە بیروباوەڕیان یان پەرستنیان یان جەژنیان یان پۆشاكی تایبەت بە ئەوان بێت.
  • ڕوونکردنەوەى شتە واتاییەکان بە نمونە هەستپێکراوەکان ؛ لە شێوازەکانى فێرکردنن لە ئاینی ئیسلامدا.
  • بزنمژۆك: ئاژەڵێكە كونەكەی (لانەكەی) قوڵ وسەخت وتاریكە، وبۆنی ناخۆشە، لە خشۆكەكانە بە زۆری لە بیابانەكاندا هەیە، بەتایبەت باسكردنی كونی بزنمژۆك ؛ هۆكارەكەی ئەوەیە: زۆر تەنگە وبۆنی ناخۆشە، بەڵام لەگەڵ ئەمەیشدا ئەمان -بەهۆی ڕۆیشتن بەسەر شوێن پێیەكانی بێباوەڕان وشوێنكەوتنی ڕێبازەكانیان- ئەگەر ئەوان بچنە نێو ئەم كونە تەسك وبۆن ناخۆشە ؛ ئەمانیش شوێنیان دەكەن ! خوای گەورە یارمەتیدەر بێـت.