پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە جولەکە ونەسڕانیەکان مووی سەر وڕیشیان بۆیە ناکەن، بەڵکو وەکو خۆی بە سپێتی دەیهڵێنەوە، وبۆیە فەرمانیکرد بە گۆڕینی ڕەنگی سپی وخۆڵەمێشی سەر وڕیش، وبۆیە کردنیان بە ڕەنگێکی تر جگە لە ڕەنگی ڕەش چونکە لە فەرموودەی تردا نەهی کراوە لە بۆیە کردن بە ڕەنگی ڕەش.