عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئەوپەڕی دادپەوەری بوونی لە نێوان خێزانەکانى ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوانیان بۆئەوەى دڵیان نەشکێت، ئەگەر بەشێکی هەرکامێکیان دەربچووایە؛ ئەو لەگەڵی دەردەچوو، لە یەکێک لە غەزاکان (هەڵمەتی ڕزگاکردن) تیروپشکی کرد لە نێوان خێزانەکانى، ئەویش غەزای بەنی موستەلیق (بني المصطلق) بوو، لە تیروپشکەکە بەشی عائیشە دەرچوو ولەگەڵیدا سەفەری کرد، پاشان باسی ئەوەى کرد کە ئەم ڕووداوە پاش ئایەتی فەرمانکردن بە باڵاپۆشی دابەزی. وزانراوە لە سەفەری داهاتوودا تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانی تری، وئەوەى پێشووتر چوو ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە چونکە مافى خۆی وەرگرت، وئەگەر یەک خێزان مابێتەوە لە تیروپشکەکەدا؛ ئەوی دەبرد چونکە تەنها ئەو ماوەتەوە.