لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێکیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عائیش، ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات»، ووتم: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته (وەڵامی سەلامەکەى دایەوە)، ئەوەى تۆ دەیبینی؛ من نایبینم (مەبەستی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم-)». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

ڕۆژێکیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی بە عائیشە دا کە جبریل -علیه السلام- سەلامی لێدەکات، ئەویش -ڕەزاى خواى لێبێت- وەڵامی سەلامەکەی جبریلی دایەوە ووتی: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته، پاشان ووتی بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم-: ئەوەى تۆ دەیبینی؛ من نایبینم، واتا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- جبریل دەبینێت وئەو نایبینێت.