لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیاری لێکرا: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوە چی ئەنجامدەدا (چی دەکرد)؟ (عائیشە) ووتی: «مرۆڤێک بوو وەکو هەموو مرۆڤەکانى تر؛ جلەکانى پاک دەکردەوە، ومەڕەکەى دەدۆشی، وخزمەتی خۆی دەکرد». صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوە چی ئەنجامدەدا (چی دەکرد)؟ ئەویش (عائیشە) ووتی: مرۆڤێک بوو وەکو هەموو مرۆڤەکانى تر؛ جلەکانى پاک دەکردەوە (جلەکانی ڕێکدەخست وپاکیانی دەکرد بە لابردنی پێچکە وشتی ئازاردەر لەسەریان)، وپەزەکەی (بزنەکەى یان مەڕەکەى) دەدۆشی، وخزمەتی خۆی دەکرد، وئەم کردەوانەى وەکو نمونە باسکرد لە هەندێک لەو کردەوانەى کە لە ماڵەوە ئەنجامیدەدا.