ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک هاوسەرگیری لەگەڵیدا کرد؛ بژاردەى پێیدا: حەوت شەو لە لای بمێنێتەوە، پاشان لە لای هەریەکێکی تر لە خێزانەکانى تری بەهەمان شێوە حەوت شەو بمێنێتەوە، یان سێ شەو لە لای بمێنێتەوە، وهەروەکو ڕۆژانی ئاسایی یەک شەو لە لای خێزانەکانى تری بمێنێتەوە، پێش ئەوەى بژاردەى پێبدات -بۆئەوەى عوزرێک بێت لەسەر مانەوەى لە لای بۆ ماوەى سێ شەو- پێی فەرموو: (هیچ کەموکورتیت نییە لە لای خێزانەکەت): واتا لە لای من کە مێردی تۆم وپێکەوە یەک خێزانین هیچ کەموکورتی وعەیبێکت نییە، بەڵکو تۆ لە لای من خۆشەویست وبەڕێز و بەنرخی، ئەگەر سێ شەوت بۆ دابنێم ئەمە بەهۆی کەموکورتی نییە لە تۆ، بەڵام ئەمە هەقە، هەروەکو لە گێڕانەوەکانى تردا هاتووە: سێ شەو پیاو لای ئافرەت دەمێنێتەوە ئەگەر پێشتر هاوسەرگیری کردبێت بەڵام ئەگەر کچ بێت (پێشتر هاوسەرگیری نەکردبێت) ئەوا حەوت شەو لە لای دەمێنێتەوە وئەمە هەق ودادپەوەرییە.