عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی كە دەستنوێژگرتنی تەواو كردبوو، وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى ئاوی دەستنوێژ پێی نەگەیشبوو، لەگەڵ ئاماژەكردن بۆ ئەو شوێنە كە نەیشۆردبوو، فەرمووی: بگەڕێوە بە ڕێکی وتەواوی دەستنوێژ بگرە، وئەندامەکانی دەست نوێژ بە جوانی بشۆرە پیاوەكەیش گەڕایەوە ودەستنوێژی بەكامڵی گرت، پاشان نوێژی كرد.