لە عبد اللەی كوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک باسکرا لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە شەو خەوتووە هەتاوەکو بەیانی بەسەردا هاتووە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەوە پیاوێکە شەیتان میزی کردووەتە نێو گوێیەکانی، -یان فەرمووی-: نێو گوێی». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پیاوێك شەو خەوت هەتاوەكو خۆری بەیانی بەسەردا هات وهەڵنەساوە بۆ ئەنجامدانی نوێژە فەرزەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوە پیاوێكە شەیتان میزی كردووەتە نێو گوێیەكانی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • مەکروهیەتی وازهێنان لە شەونوێژ وهۆکاری ئەم وازهێنانە شەیتانە.
  • هۆشداریدان سەبارەت بە شەیتان كە دادەنیشێت بۆ مرۆڤ لەسەر هەموو ڕێگایەك؛ بۆئەوەی بێتە نێوان ئەو وگوێڕایەڵیكردنی پەروەردگار -عز وجل-.
  • ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (هەڵنەسا بۆ نوێژ) مەبەست لێی نوێژكردنە بەشێوەیەكی گشتی، یان مەبەستی لێی نوێژێکی دیاری کراوە، واتا شەونوێژ یان نوێژی فەرز.
  • تەیبی دەڵێت: بەتایبەت باسی گوێی كرد، ئەگەرچیش چاو گونجاوترە باس بكرێت وەكو ئاماژەكردنێك بۆ قورسی خەو، بەڵام لەڕاستیدا گوێیەكان سەرچاوەی یەكەمی ئاگا وهۆشن، و بەتایبەت باسی میزی كرد؛ چونكە ئاسانتر دەچێتە نێو بۆشاییەكان ودەمارەكانەوە، بۆیە دەبێتە هۆی تەمەڵبوونی هەموو ئەندامەكان.