explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە قەدەری هەموو شتێکی نووسیوە کە ڕوودەدات لە گەردووندا بە وردەکاریەوە لە ژیان ومردن وڕزق وهتد هەمووی لە -تابلۆ پارێزراوەکەدایە:اللوح المحفوظ- پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ، وهەمووی ڕوودەدات بەپێی قەزا وقەدەری خواى گەورە -عز وجل-، هەموو شتێک ڕوودەدات بەقەزا وقەدەری خواى گەورەیە، هەرشتێک تووشی بەندە بێت ئەوا نەدەبوایە تووشی نەبێت، وهەرشتێک تووشی نەبووە نەئەبوایە تووشی ببێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • واجبێتی باوەڕبوون بە قەزا وقەدەر.
  • قەدەر: بریتیە لە زانستی خواى گەورە بە شتەکان ونووسینیان و ویستی وخوڵقاندنیان.
  • ئیمان بەوەى قەدەرەکان نووسراون پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکرێت ؛ ئەمە دەبێتە هۆی ڕەزامەندی وتەسلیم بوون بۆ پەروەردگار.
  • عەرشی خواى میهرەبان لەسەر ئاو بووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات.