لە عومەری کوڕی ئەبی سەلەمەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: غوڵامێك بووم (غوڵام: واتا كوڕی منداڵ لەنزیک تەمەنی هەرزەکاری) ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگی بە بەخێوکردنم دەدا، ودەستم دەبرد بۆ هەموو لايەکانی سینی خواردن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی غوڵام، ناوی خودا بهێنە (بڵێ: بسم الله)، و بەدەستی ڕاستت بخۆ، ولە پێشی خۆتەوە بخۆ». لەو کاتەوە من بەو شێوەیە خواردن دەخۆم. (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

Explanation

عومەری کوڕی ئەبی سەلەمە -ڕەزای خوایان لێبێت- كوڕی خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو ؛ ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت-، كە لەژێر سەرپەرشتیاری وپەروەردەكردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، لەكاتی خواردن دەستی دەبرد بۆ هەموو لایەكانی سینی خواردنەكە بۆئەوەی خواردن بۆ خۆی بهێنێت وبیخوات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری كرد كە ئەدەبەكانی خواردن سێ شتە: یەكەم: ووتنی (بسم الله) لەسەرەتای خواردن. دووەم: خواردن بەدەستی ڕاست. سێیەم: خواردن لەلای خۆتەوە ودەست نەبردن بۆ لایەکانی تر.

explain-icon

Benefits from the Hadith

  • لە ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە: ووتنی: (بسم الله) لە سەرەتادا.
  • منداڵان فێری ئاداب وهەڵسوكەوتە جوانەكان دەكرێن، بەتایبەت ئەگەر لەژێر سەرپەرشیاریدا بن.
  • نەرمونیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وسینگ فراوانی لەفێركردنی منداڵان وپەروەردەكردنیان.
  • لە ئادابەکانی خواردن ئەوەیە کە مرۆڤ لە پێشی خۆیەوە خواردن بخوات، ودەست نەبات بۆ خواردنی پێش کەسێکی تر کە تایبەتە بە ئەو کەسە، بەڵام ئەگەر خوانەكە خواردنی جۆراوجۆری بوو ؛ ئاساییە بەشی خۆی بهێنێت.
  • پابەند بوونی هاوەڵان بەو ئادابانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێریانی کردبوو، وئەمەش وەرگیراوە لە وتەی عومەر کە دەڵێت: لەو کاتەوە من بەو شێوەیە نان دەخۆم.