عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- لە مزگەوتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر ئەم وتارەی فەرموو، وبڕیاری دا -ڕەزاى خواى لێبێت- لەسەر ئەوەى کە ئارەق (مەی:سەرخۆشکەر) هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە دەبێتە هۆی لەدەستدانى ئەقڵ وهۆش، وتایبەت نییە بە ترێ، بەڵکو هەموو ئارەقێک (سەرخۆشکەرێک) دەگرێتەوە ئەگەر لە خورما وهەنگوین وگەنمیش دروستکرا بێت، وئیمامی عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە سێ مەسەلە هەیە هیوای ئەوە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حوکمی یەکلاکەرەوەى بۆیان جێبهێشتایە سەبارەتیان کە چیتر لە پاش ئەم حوکمانە گفتوگۆ وئیجتیهاد نەمێنێت، ئەم سێ مەسەلەیەش بریتیە لە: بەشی باپیر لە میرات، ومیراتی هەموو مردوویەک کە نە منداڵی هەیە نە دایک وباوک، وهەندێک بابەتی پەیوەیست بە ڕیبا (سوو)، والحمد للە حوکمی شەریعەت سەبارەت بە ئەم بابەتانە ڕوون وزانراوە، ومانای ئەوە نییە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم بابەتانەى ڕوون نەکردووەتەوە، بەڵکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیامەکەی بە ئەوپەڕی کامڵی وجوانی گەیاند، وسپاردەکەى (ئەمانەتەکەى) گەیاندە جێی خۆی، وئەو پەیامانەى لە خوداوە گەیاند کە گرنگییان لەم بابەتانە کەمترە، بەڵام ئیمامی عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- مەبەستی ئەوەیە کە دەقێکی ڕوونی یەکلاکەرەوەیە کە هیچ شوێنێک بۆ ئیجتیهاد جێنەهێڵێت.