ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنەوە بە پێوە. قەتادەی کوڕی دیعامەی دەوسی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: ووتمان بە ئەنەس: ئەی چی سەبارەت بە خواردن بە پێوە؟ ووتی: ئەوە لە پێشترە؛ شەڕترە یان بێزراوترە (پیسترە). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێگری کردووە لە خواردنەوە بە پێوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنەوە بە پێوە، وهەرکەسێک لە بیری چوو وبە پێوە خواردن یان خواردنەوەى خوارد؛ ئەوا سونەتە بڕشێتەوە و واجب نییە، وگوناهبار نابێـت؛ چونکە خواردن یان خواردنەوە بە پێوە مەکروهە وحەرام نییە، وئەم نەهی کردنە لە خواردن و خواردنەوە بە پێوە نیشانەى خۆبەگەورەزانین وشانازی کردنی تێدایە وهەروەها لەوەیە بەکەمدانانى نیعمەتی تێدا بێـت وجگە لەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت هەروەکو لە زانستی سەردەمدا ئەم ڕاستیە سەلمێنراوە.