پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت کە الله هەندێك شتی واجب کردووە و چەند فەریزەتێكی وەكو فەرز داناوە، جا پابەند بن پێیانەوە و تێیاندا کەمتەرخەم مەبن بە وازلێ هێنان یان بە پشت گوێ خستن، هەروەها بەربەست و دوورخەرەوەی دیاریکراوی بۆ داناون کە ئێوە دەپارێزن و ڕێگریتان لێدەکەن ودوورتان دەخەنەوە لە تووشبوون بە ئەوەی کە پێی ڕازی نییە، جا زیاتر ئەنجام مەدەن لەوەی کە شەرع فەرمانی پێکردووە، هەروەها حەرامکراوەکانی حەرام کردووە لەسەرتا، بۆیە لێیان نزیک مەبنەوە، جگە لەمانە شتەکانی تری وازلێهێناوە و بێدەنگ بووە سەبارەتیان وەكو ڕەحم پێتان، و لەسەر بنەمای ڕێگەپێدراوی خۆیان دەمێننەوە، کەواتە بەدوایاندا مەگەڕێن.