پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەركەسێك تاوانێك بكات لەو تاوانانەی سزای شەرعی لەسەرە وەكو زینا ودزی كردن، وسزا بدرێت لەسەر ئەو تاوانە وبەسەریدا جێبەجێ بكرێت لە دونیادا؛ ئەمە دەبێتە هۆی سڕینەوەی ئەو تاوانە، ولە قیامەتدا لەسەری سزا نادرێت؛ چونكە الله بەخشندەتر وبە ڕەحمترە لەوەی دوو جار سزای بەندەكەی بدات، وئەوەی خودا پۆشی لە دونیادا، وسزا نەدرا لەسەر ئەو تاوانانە، وخوای گەورە لێی خۆش بوو؛ ئەوا خوای گەورە شكۆدارتر وبەخشندەترە لەوەی بگەڕێتەوە بۆ سزادان لەسەر تاوانێك لەكاتێكدا دایپۆشیووە بۆی ولێی خۆشبووە.