پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵی خواى گەورە لەسەر ئیمانداران ودادپەروەری بەرامبەر کافرەکان ڕوون دەکاتەوە. سەبارەت بە ئیماندار پاداشتی ئەو کردەوە چاکانەى کەم ناکرێتەوە کە کردوویەتی؛ بەڵکو لە دونیادا چاکەى پێدەبەخشرێت بەهۆی گوێڕایەڵی بۆ الله، وهەروەها پاداشت دەدرێتەوە لە قیامەتدا؛ ولەوەیە لە قیامەتدا هەموو پاداشتەکان وەربگرێت ولە دونیادا وەری نەگرێت. وسەبارەت بە کافر ئەوا خواى گەورە لەسەر کردەوە چاکەکانى پاداشتی دەداتەوە لە دونیادا، هەتاوەکو کاتێک دەگاتە قیامەت هیچ پاداشتێک وەرناگرێت؛ چونکە کردەوەى چاک کە سوودی هەیە لە هەردوو دونیادا دەبێت ئەنجامدەرەکەى ئیماندار بێت.