explain-icon

Explanação

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە هەموو شتێک بە قەدەرە؛ تەنانەت بێ توانایی ئەمیش : بریتیە لە وازهێنان لەوەى واجبە بکرێت ودواخستنی لەکاتی خۆی، لە شتی دونیایی وئەوەیشی پەیوەستە بە قیامەتەوە. وتەنانەت تواناداری ئەمیش : بریتیە لە چالاکی و وردی سەبارەت بە شتەکانى دونیا وئەوەیشی پەیوەستە بە قیامەتەوە. وخواى گەورە -عز وجل- هەموو شتێکی لە قەدەردا نووسیوە تواناداری وبێ توانایی وهەموو شتێک، و هەرشتێک لە بووندا ڕوودەدات خواى گەورە پێشتر زانستی سەبارەتی هەبووە و ویستی لەسەر بووە.

explain-icon

Das notas do Hadith

  • ڕوونکردنەوەی باوەڕبوونی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە قەدەر.
  • هەموو شتێک بە قەدری خواى گەورەیە تەنانەت بێ توانایی وتواناداریش.
  • هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- هۆشدار و بەئاگابوون سەبارەت بە وردترین شت ئەگەر بابەتەکە پەیوەست بووایە بە گێڕانەوەى فەرموودەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  • باوەڕبوون بە قەدەر ؛ خێر وشەڕی.