پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە پێغەمبەران پێشەوای نەوەكانی ئیسرائیل بوون، وكاروبارەكانی ئەوانیان بەڕێوە دەبرد هەروەكو چۆن فەرمانڕەوا وكاربەدەستان كاروباری خەڵكی بەڕێوە دەبەن، هەركاتێك خراپەیەك لە نێویان سەریهەڵبدایە؛ ئەوا خوای گەورە پێغەمبەرێكی بۆیان دەنارد وكاروبارەكانی بۆیان چاك دەكردەوە، وئەو حوكمەی گۆڕانكاریان تێدا كردبوو؛ هەڵیدەوەشاندەوە. وهیچ پێغەمبەرێك نایەت لە پاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆئەوەی هاوشێوەی پێغەمبەرانی پێشوو ئەو كارانە ئەنجام بدات، بەڵكو لە پاش ئەو چەند جێنشینێك دێن وزۆرن، بەڵام ناكۆكی ودووبەرەكی لەنێوانیاندا ڕوودەدات. هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم-: فەرمانی چیمان پێدەكەیت؟ فەرمووی: ئەگەر جێنشینێك -خەلیفەیەك- بەیعەتی پێدرا لەپاش جێنشینێكی تر؛ بەیعەتدانی یەكەم دروستە و واجبە جێبەجێ بكرێت، بەیعەتدانی دووەم پوچەڵە وحەرامە لەسەری داوای بكات، ومافەكانیان جێبەجێ بكەن، وبە گوێڕایەڵیەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن مەگەر شتێك سەرپێچی فەرمانی خودا بێت، و خوای گەورە لێیان دەپرسێتەوە ولێ پێچینەوەیان لەگەڵ دەکات لەسەر ئەو كردەوانەی ئەنجامیان داوە بەرانبەرتان.