دایكی ئیمانداران عائيشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی هەندێك حاڵەتی تایبەتی خۆی دەكات لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، لەوانەش: ئەو خۆی دەشۆرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی لەشگران بوونیان ؛ لە یەك تەشت ئاودا، وهەردوویان ئاویان لێدەردەهێنا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە بچێتە لای لەكاتی سوڕی مانگانەدا ؛ فەرمانی پێدەكرد بەوەی لە ناوكەوە هەتاوەكو ئەژنۆی دابپۆشێت، ودەچووە لای بەبێ جووتبوون، و-صلى اللە علیە وسلم- ئیعتیكافی دەكرد لە مزگەوتدا، سەری دەردەكرد بۆ عائیشە وئەویش سەری دەشۆرد؛ لەكاتێكدا لە سوڕی مانگانەدا بوو لە ماڵەكەیدا.