عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- لە لای حەولای کچی توەیت بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەو دەرچوو وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە. عائیشە پێی ووت: ئەم ئافرەتە شەوان ناخەوێت بەڵكو زیندووی دەكاتەوە بە شەونوێژ كردن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ نكۆڵی كردن لەوەی ئەم بارگرانیەی خستۆتە ئەستۆی خۆی؛ فەرمووی: شەو ناخەوێت! خۆتان سەرقاڵ بكەن بە كردەوە چاكەكان بەو شێوەیەی دەتوانن بەردەوام بن لەسەری، والله خوای گەورە بێزار نابێت لە پاداشتدانەوەی زۆری بەندە چاكەكارە گوێڕایەڵەكانی هەتاوەکو ئەوان بێزار دەبن و واز لە كردەوەكە دەهێنن.