پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە بەستنەوەی نزا وپاڕانەوە بە شتێك ئەگەرچیش بە ویستی خوای گەورە بێت؛ چونكە زانراوە ودڵنیاین لەوەی كە خوای گەورە لە كەسێك خۆش نابێت مەگەر خۆی بیەوێت -سبحانه وتعالی-، وبەستنەوەی نزا وپاڕانەوە بە ویستی خودا هیچ مانایەكی نییە؛ چونكە ویست دەبێـتە مەرج دەرهەق بە كەسێك كە كردەوە ئەنجام دەدات بە بێ ویستی خۆی وەكو ئەوەی ناچار بێت یان هاوشێوەی، وپەروەردگار پاك وبێگەردە وئەم شتە لە ئەو دوورە، لە هەمان كاتدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كۆتای فەرموودەكەدا ئەم باسەی ڕوونكردەوە كاتێك فەرمووی: (هیچ كەسێك ناتوانێت خودا ناچار بكات -لەسەر كردنی شتێك-)، هەروەها هیچ شتێك لای پەروەردگار گران نییە ئەگەر بیەوێت ببەخشێت، وهەرگیز بێ توانا وبێ دەسەڵات نییە، وهیچ شتێك گران وقورس نییە بە لای پەروەردگارەوە هەتاوەكو بووترێت: ئەگەر بتەوێت، وبەستنەوەی نزا وپاڕانەوە وداوای لێخۆشبوون بە ویستی خودا جۆرێكە لە دەستهەڵگرتن لە وەڵامدانەوە ولێخۆشبوونی خودایی، كاتێك كەسێك دەڵێت: ئەگەر دەتەوێت ئەو شتەم پێ ببەخشی؛ ئەوا پێم ببەخشە، ئەم ڕستەیە لەڕاستیدا بەكاردەهێنرێت بەرامبەر بە كەسێك كە یان ئەوەتا لەڕاستیدا پێویستی پێی نییە یان ئەوەتا لاواز وكەم توانایە، بەڵام لەگەڵ كەسێك كە توانادار بێت؛ وداواكار پێویست وناچار بێت ئەوا پێداگیر دەبێت لەسەر داواكەی، وەكو هەژارێك كاتێك داوا دەكات؛ كە پێویستی بەو شتە هەیە كە داوای دەكات، وپەنا وهاوار دەبات بۆ الله؛ چونكە ئەو دەوڵەمەند وكامڵە، وتوانادارە لەسەر كردنی هەموو شتێك.