پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە كە ئیزاری پیاوی مسوڵمان (ئیزار: ئەو پۆشاكەیە كە نیوەی خوارەوەی لاشە دادەپۆشێت)؛ ئەم ئیزارە سێ حاڵەتی هەیە: یەکەم: سوننەتە پۆشاکی پێی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق-ی بێت. دووەم: دروستە لە نیوەی قاچی تا قولە پێیەکان بێت، وهیچی لەسەر نیە. سێیەم: حەرامە پۆشاکی پیاوی موسوڵمان لە خوار قولە پێیەکانی بێت، وترسی بەركەوتنی ئاگری لەسەرە، وئەگەر بۆ فیز و لووتبەرزی و خۆشی و گوێنەدان بێت بە پەیامی ئیسلام ئەوا الله سەیری ناکات.