پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کرد کە ئەنگوستیلەیەکی لە ئاڵتون بۆ دروست بکرێت، وئەگەر لە دەستی بکردایە بەردی سەرەوەى ئەنگوستیلەکەى دەخستە خوارەوە بەرەو ناو لەپی، وهاوەڵانیش ئەنگوستیلەکانیان بەم شێوەیە لێکرد، وپاش ماوەیەک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر دانیشت بۆ ئەوەى خەڵکی بیبینن، وفەرمووی: من ئەم ئەنگوستیلەیەم لەدەست دەکرد، وبەردی سەرەوەى ئەنگوستیلەکەم بەرەو ئاراستەی ناو لەپم سووڕ دەدا، پاشان فڕێی دا، وفەرمووی: والله، هەرگیز جارێکی تر لەدەستی ناکەمەوە، وهاوەڵانیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنگوستیلەکانیان فڕێدا.