سونەت وموستەحەب ئەوەیە کە لەپێکردنی نەعل یان پێڵاو یان گۆرەوی یان پۆشینی هەرشتێکی تر وەکو پانتۆڵ وشەرواڵ وکراس؛ سەرەتا بە پێی ڕاست ولای ڕاست دەستپێبکرێت، وسونەت ئەوەیە لە کاتی داکەندا بە پێچەوانە بێت سەرەتا پێی چەپ ولای چەپی دابکەنێت، وئەمیش نیشانەى ڕێزگرتنە لە لای ڕاست.