ئیبن عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەری شانەكانی گرت وپێی فەرموو: لە دونیا وەكو نامۆ بە، كە دێت بۆ وڵاتێك كە ماڵی نییە تێیدا بمێنێتەوە، وكەس نییە هاوەڵی بێت، ودوورە لە خێزان ومنداڵ وكەسوكاری؛ كە هۆكارن بۆ سەرقاڵبوون ونزیك نەبوونەوە لە الله وەكو پێویست، بەڵكو لە نامۆ زیاتر بە ئەویش بریتیە لە ڕێبوار كە بە ڕێگایەكدا تێدەپەڕێت بۆئەوەی بگاتە نیشتمانەكەی؛ چونكە كەسی نامۆ -بیانی- لەوەیە لە وڵاتێكی بیانی بژی وتێیدا بمێنێتەوە، بەپێچەوانەی ڕێبوار كە دەیەوێت بگاتە وڵاتەكەی، بۆیە شتومەكی كەمی پێیە وناوەستێت، چونكە بەپەرۆشە لەسەر زوو گەیشتن بە وڵاتەكەی، هەروەكو چۆن گەشتیار پێویستی بە شتومەكی زیاتر نییە لەوەی گەشتەكەی پێ تەواو دەكات، بەهەمان شێوە ئیماندار لە دونیادا پێویستی بە شتی زیاتر نییە لەوەی دەیگەیەنێتە شوێنی مەبەست. ئیبن عومەر كردەوەی بەم ئامۆژگاریە كرد ودەیووت: ئەگەر بەیانیت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی ئێوارە مەكە، وئەگەر ئێوارەت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی بەیانی مەكە، وخۆت بە یەكێك لەو خەڵكانە دابنێ كە لە نێو گۆڕەكاندان، چونكە لە ژیاندا تەندروست باشی ونەخۆشی هەیە؛ بۆیە لە كاتی تەندروست باشیدا پەرستن ئەنجام بدە بۆ كاتی نەخۆشیت، وكردەوە چاكەكان ئەنجام بدە لەكاتی لەش ساغیتدا پێش ئەوەی نەخۆشی بێتە نێوان تۆ وكردەوە چاكەكان، وژیانی دونیا بەهەل بزانە، وئەوەی تێدا كۆ بكەرەوە كە سوودی بۆت دەبێت لەپاش مردنت.