مامی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەناوی عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داوای لێكرد كە نزایەكی فێر بكات بۆئەوەی بەو نزایە داوا لە الله بكات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری كرد كە داوا لە الله بكات بەوەی عافیەت وسەلامەت بێت لە ناخۆشی وكەموكورتی وعەیبەكان لە دونیا وقیامەتدا، عەباس دەڵێت: پاش چەند ڕۆژێكی تر جارێكی تر هاتمەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداوام لێكرد نزایەكەم فێر بكات كە بەو نزایە داوا لە الله بكەم، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەكو دەربڕینی خۆشەویستیەك بۆی فەرمووی: ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای عافیەت وسەلامەتبوون بكە لە الله ؛ بۆئەوەی هەموو زیانێكت لێ دوور بخرێتەوە وهەموو خێرێكت لێت نزیك بێتەوە لە دونیا وقیامەتدا.