پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریمان دەکات بۆئەوەى تەنها پشت بەخواى گەورە ببەستین -عز وجل- بۆ هێنانی سوود ولابردنی زیان لەبابەتی ئاینی ودونیایی، چونکە ئەوەى دەبەخشێت وسوود دەگەیەنێت وزیانت توش دەکات تەنها الله یە -سبحانە وتعالى- بەپێی حیکمەتی خۆی، ودەبێت ئێمە ئەو هۆکارانە جێبەجێ بکەین کە دەبنە هۆی هێنانى سوود ودوورخستنەوەى زیان لەگەڵ پشت بەستن بە الله، هەرکاتێک بەم شێوەیە بووین ئەوا خواى گەورە ڕزقمان پێدەبەخشێت هەروەکو چۆن ڕزق دەبەخشیت بە باڵندەکان بەیانیان بە برسێتیەوە لە شوێنی خۆیان دەردەچن، پاشان ئێوارە بەسکی تێرەوە دەگەڕێنەوە، وئەم کردارە لەلایەن باڵندەوە جۆرێکە لە بەکارهێنانى هۆکارەکان کە هەوڵدەدات بۆ بەدەستهێنانى ڕزق بەبێ تەمەڵی ودواکەوتن.