مرۆڤ لە قیامەتدا لەگەڵ ئەوانەیە کە لە دونیادا خۆشیانی ویستووە. فەرموودەکە ئامۆژگاری دەکات بە خۆشویستنی پێغەمبەران وپیاوچاکان، وشوێنکەوتووانیان بە پێی پلەیان، وئاگادارکردنەوە لە خۆویستنی ئەوانەى دژایەتیان دەکەن، چونکە خۆویستن بەڵگەیە لەسەر بەهێزی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشی دەوێت، وشوێنکەوتنی لە ڕەوشتیدا ودانانى وەکو نمونەیەک لە ژیاندا، وخۆشەویستی بەڵگەیە لەسەر هەموو ئەمانە، وبۆیە ئەوەى خواى گەورەی خۆش بوێت ئەوا ئەم خۆویستنە یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکان بۆ نزیکبوونەوە لە خودا، چونکە خواى گەورە سوپاسگوزارە -الشکور-ە، ئەو کەسەی بیەوێت لێی نزیک ببێتەوە ئەوا چەندەها جاری پاداشتی ئەو کردەوەی پێدەبەخشێت کە ئەنجامیداوە. ئەگەر یەکێک لەگەڵ ئەو کەسەدا بێت کە خۆشی دەوێت ماناى ئەوە نییە کە هەمان پلەوپایەیان هەیە، چونکە پلەوپایە بە پێی کردەوە چاکەکانە، وئەگەر هەموویان چوونە بەهەشتەوە ئەوا لەگەڵ یەکتردا دەبن ئەگەرچیش پلەوپایەیان جیاواز بێت لە بەهەشتدا، وئەوەى پێغەمبەری خۆش بوێت -صلى اللە علیە وسلم- یان یەکێک لە ئیمانداران ئەوا بە پێی نیەتی ئەوا لەگەڵیان دەبێت چونکە ئەمە بنچینەیە، وئەمیش ماناى ئەوە نییە کە پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوان دەبێت لە هەموو ڕوویەکەوە.