پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چی فەزڵ وخێر وپیرۆزیەك هەیە لە بانگدان وڕیزی یەكەم؛ پاشان نەیانتوانیایە هیچ پێوەرێك بدۆزنەوە بۆ پێشخستن وهەڵبژاردنی باشترین كەس مەگەر بە تیروپشك نەبێت، ئەوا تیروپشكیان دەكرد لەسەری بۆئەوەی دەربكەوێت كێ شایستەترە پێش بخرێت بەرامبەر بە هاوەڵانی، وئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چی خێرێك هەیە لە ئەنجامدانی نوێژ لە سەرەتای كاتەكەیدا؛ ئەوا پێشبڕكێیان دەكرد لەسەری، وئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چەندێك پاداشتیان پێدەبەخشرێت لەسەر هاتن بۆ نوێژی عیشا وبەیانی؛ ئەوا هاتن بۆ ئەو نوێژانە ئاسان دەبوو لەلایان ئەگەرچیش بە گاگۆڵكێ بهاتنایە لەسەر ئەژنۆكانیان هەروەكو چۆن منداڵ یەكەم جار بەسەر زەویدا دەڕوات.