ئەگەر نوێژخوێن بچێتە ناو نوێژەکەیەوە وبەربەستێک لە پێش خۆیەوە دابنێت بۆ ئەوەى خەڵکی لە نێو دەستیدا تێپەڕ نەبن کە تێپەڕ بوونی خەڵکی لە نێو دەستیدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى پاداشت لە نوێژەکەى چونکە بیری لە لای نوێژەکەى نامێنێت، کاتێک نوێژخوێن دەستدەکات بە پاڕانەوە وداواکردن لە پەروەردگار وکەسێک بیەوێت بە نێو دەستیدا تێپەڕ ببێت ئەوا با بە سووکی دووری بخاتەوە، ئەگەر بە ئاسانی دوور نەخرایەوە، ئەوا لەم کاتەدا ئەو کەسە سنووری خۆی تێپەڕاندووە ودەستدرێژی کردووە، و نوێژخوێنەکە دەتوانێت هێز بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى بە دەستی دووری بخاتەوە؛ چونکە کردەوەى ئەم کەسەی بە نێو دەستی نوێژخوێندا تێپەڕ دەبێت لە کردەوەى شەیتانە کە دەیانەوێت نوێژەکان وپەرستنەکان لە خەڵکی تێکبدەن ولە خودا دووریان بخەنەوە.