عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- پەردەیەکی تەنکی ڕەنگاوڕەنگی نەخشێنراوی هەبوو لە ماڵەکەیدا کە لە خوری دروستکرابوو، وبۆشاییەکی ژوورەکەى پێدادەپۆشی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە لای بدات وهەڵیبگرێت، وهۆکارەکەى ڕوونکردەوە ئەویش ئەوەیە کە وێنەى نەخش وڕەنگەکانى هێشتا دێتە پێش چاوی لە کاتى ئەنجامدانی نوێژدا بۆیە دەترسێت لەوەى کە دڵی بە تەواوی وکامڵی ئامادە نەبێت لە ناو نوێژدا، وبە ڕێکی وجوانى بیر لە زیکر وئایەت ونزا وخوێندنەوەکان ومەبەستەکانی نوێژ نەکاتەوە کە هۆکارن بۆ ملکەچ بوون بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.