ئەبی جەهم جلێکی وەکو دیاری دا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هێڵی ڕەنگاوڕەنگی تێدا بوو، ولە ڕەوشت جوانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو کە دیاری قبوڵ دەکرد؛ ئەمیش بۆئەوەى دڵی ئەو کەسە نەشکێت کە دیاریەکە دەبەخشێت ودڵتەنگ نەبێـت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دیاریەکەى قبوڵ کرد، ونوێژی پێوە ئەنجامدا، چونکە هێڵی ڕەنگاوڕەنگی تێدا بوو، چونکە چاوەکان سەیری دەکەن وسەرنج ڕادەکێشن؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرقاڵ بێت وبە کامڵی بیری لە لای نوێژەکەى نەبێت، بۆیە فەرمانى پێیانکرد کە دیاریەکە بگەڕێننەوە بۆ ئەبی جەهم. و بۆئەوەى دڵی ئەبی جەهم نەشکێت وشتێکی تێدا نەبێت بەهۆی ڕەتدانەوەى دیاریەکە ودڵنیا بێت، فەرمانى پێیانکرد بەوەى جلێکی ئاسایی لە لای ئەبی جەهم بهێنن کە هێڵی ڕەنگاوڕەنگی تێدا نەبێت لە شوێنی ئەو دیاریەی -جلەی- ئەبی جەهم لە سەرەتادا وەکو دیاری پێیدا.