بەرائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی سیفەتی نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات بەشێوەیەک کە بە جوانى چاودێری شێوازى نوێژکردنی پێغەمبەری دەکرد -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى ئەمیش بەو شێوەیە نوێژ بکات، وباسی ئەوە دەکات ماوەى هەموو حاڵەتەکان نزیکی یەکتر بوو، وەستانی بۆ خوێندن ودانیشتنی بۆ تەشەهود -تەحیات- گونجاو بوون لەگەڵ ماوەى ڕکوع بردن وهەستانەوە لە ڕکوع وسوجدە بردن؛ بەو شێوەیە نوێژی نەدەکرد کە ماوەى وەستانی درێژ بێت وماوەى ڕکوع بردنی کورت بێت یان ماوەى سوجدە بردنی درێژ بێت وماوەى وەستانی یان دانیشتنی کورت بێـت، بەڵکو هەموو ڕوکنێک (حاڵەتێک) گونجاو بوو لەگەڵ ڕوکنەکەى تردا، وئەمیش ماناى ئەوەیە نییە کە ماوەى وەستان بۆ خوێندن وبۆ تەشەهود -تەحیات- وەکو ماوەى سوجدە وڕکوع بردن بێت، بەڵکو ماناى ئەوەیە کە ڕوکنێکی درێژ نەدەکردەوە وئەوی تر کورت بکاتەوە بەڵکو ماوەکەیان نزیکی یەکتر بوو.