لە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو ئەگەر بیویستایە لە ڕکاتی یەکەم بۆ ئەنجامدانى ڕکاتی دووەم یان لە ڕکاتی سێیەم بۆ ئەنجامدانى ڕکاتی چوارەم هەڵبسێت؛ بۆ ماوەیەکی کەم بە ڕێکی وجێگیری دادەنیشت پاشان هەڵدەستا، وئەم دانیشتە بە -جلسة الإستراحة- ناسراوە، واتا: -دانیشتنی پشوو وەرگرتن- ناسراوە، چەند گێڕانەوەیەک لە هاوەڵانەوە هاتووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- سەبارەت بە ئەم دانیشتنەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.