لە عبداللەی کوڕی عومەر وئەبی هورەیرە وئەبی زەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر گەرمایەکی بەتین هەبوو؛ ئەوا نوێژەکان دوابخەن هەتاوەکو (کەش وهەوا) فێنک دەبێتەوە، چونکە گەرمای بەتین لە کوڵان وهەناسە کێشانی دۆزەخەوەیە». صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بەوەى کە نوێژی نیوەڕۆ دوا بخرێت لە کاتی بەتین بوونی گەرمادا -کە لە کوڵان وهەناسە کێشانی دۆزەخەوەیە- هەتاوەکو کەش وهەوا فێنک دەبێتەوە بۆ ئەوەى تینی گەرما نەبێتە هۆی ئەوەى خشوع وملکەچی لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا نەمێنێت ئەمیش بەهۆی سەرقاڵبوون بە تینی گەرماوە.