چەند پیاوێك لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەوی قەدریان بینی لە خەودا؛ بەوەی لە حەوت شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندایە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: دەبینم خەونەكانتان هاوشێوەیە دەربارەی حەوتی كۆتایی مانگی ڕەمەزان، بۆیە هەركەسێك مەبەستی بەدەستهێنانی پاداشتە لە ئەو شەوە، و بەپەرۆشە لەسەر گەیشتن پێی، ئەوا با كۆشش بكات لە گەیشتن پێی و بەدەستهێنانی پاداشت تێیدا بە ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان؛ چونكە هیوای زیاتر هەیە بەوەی لە حەوت شەوی كۆتایی بێت، ئەمیش لە شەوی بیست وچوارەوە دەستپێدەكات ئەگەر مانگەكە سی ڕۆژ بێت، ولە بیست وسێ دەستپێدەكات ئەگەر مانگەكە بیست ونۆ بێت.