هەندێك لە هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پارشێویان كرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی. ئەنەس ووتی بە زەیدی كوڕی سابت -ڕەزای خوایان لێبێت-: ماوەی نێوان بانگدان وتەواو كردنی پارشێو چەندێك بوو؟ زەید -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: هێندەی ماوەی خوێندنی پەنجا ئایەتی مامناوەند، نە ئایەتە درێژ ونە ئایەتە كورتەكان، ونە بە خوێندنەوەی خێرا ونە بە خوێندنەوەی هێواش.