ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى فەزڵی بەخشینی خواردنی ڕۆژووشکاندنی تێدایە بۆ کەسێک کە ڕۆژووی گرتبێت، فەرموودەکە هاندەدات وڕێنموێنی دەکات بۆ ئەنجامدانى ئەم کردەوەیە چاکە چونکە ئەوەى ئەنجامی بدات ئەوا وەکو پاداشتی ڕۆژووگرەکەى بۆ دەنووسرێت بێ ئەوەى هیچ شتێک لە پاداشتی ڕۆژووگرەکە کەم بکات، وئەمیش لە فەزڵ وبەخشینی خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى- لەسەر بەندەکانی، وهۆکاری هاوکاری وخۆشەویستیە لە نێو مسوڵماناندا لەسەر چاکەکاری وتەقواداری، واتای دیاری فەرموودەکە ئەوەیە هەرکەسێک خواردنی ڕۆژووشکاندن ببەخشێت بە ڕۆژووگرێک ئەگەر خورمایەکیش بێت ئەوا پاداشتی ڕۆژووگرەکەى بۆ دەنووسرێت، بۆیە پێویستە مرۆڤ بە پەرۆش بێت لە بەخشینی خواردنی ڕۆژووشکاندن بە ڕۆژووگران بە پێی توانا بە تایبەت بەخشین بە ئەوانەی هەژارن وپێویستیان بە یارمەتی هەیە وکەس نییە خواردنیان بۆ ئامادە بکات.